تاھیر عەبدوڵڵا بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند بەھۆی ڕوداوەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە ھیچ گەشتێکی ئاسمانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی رانەگیراوە.
تاھیر عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوشکرد ، رۆژانە گەشتە ئاسمانیەکان بە پێی خشتەکان بە شێوەکی ئاسایی بەرێوەدەچێت و ھیچ گرفتێک دروست نەبوە.
جێگای ئاماژەیە بەھۆی ڕوداوەکانی عێراق و ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناچە جیاوازەکان و تێکچونی رەوشی ئەمنی ، چەند وڵاتێک گەشتە ئاسمانیەکانیان لە گەڵ فرۆکە خانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگرت ، لە ئێستاشدا بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەشتی ئاسمانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی رانەگیراوە.
ز.ر