ئاژانسی رۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەكی بەرپرس رایگەیاند: “ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ 120 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبووەتەوە و پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانیش بۆ بەندەری جیهانی توركیا بەبێ هیچ كێشەیەك بەردەوامە”.
هاوكات كۆمپانیای گینێل ئینێرجی توركی لە بەیاننەمەیەكدا رایگەیاند: “سەرەڕای هەڕەشەكانی چەكدارانی داعش بەردەوامین لە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی تەق تەق و تاوكێ لە هەرێمی كوردستان و ئاستی رێژەی نێوەندی بەرهەمهێنانی نەوتیش لەو دوو كێڵگەیە هەفتەی رابردوو گەیشتە 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا”.
ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی وزەی توركیا رایگەیاند شەشەم كەشتی بارهەڵگری نەوتی هەرێمی كوردستان كە نزیكەی 260 هەزار بەرمیل نەوتی باركردبوو لە بەندەری جەیهانی توركیاوە بەرەو بازاڕەكانی جیهان بەڕێكەوت.