بزانە كورتهێنانی بودجەی عێراق چەندە ؟

ئه‌ندامێكی كوتله‌ی به‌دری سه‌ر به‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، كورتهێنانی بودجه‌ی 2014 گه‌یشتووه‌ته‌ 65 ترلیۆن دینار. ئه‌و ئه‌ندامه‌ داواشیكرد، لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ پێبكهێنرێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كوتله‌ی به‌در، عه‌لی مورشیدی رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی پرسی په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق زیانی گه‌وره‌ی به‌ وڵات گه‌یاندووه‌.
وتیشی: “كورتهێنانی بودجه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 65 ترلیۆن دینار”.
مورشیدی داواشیكرد، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه‌ پێكبهێنرێت.