جوتێك دەستكێشی یاریزانی بۆكسێنی بەناوبانگی جیهانی محەمەد عەلی كلای بە بڕێك پارەی خەیاڵی دەفرۆشرێت.
ئەو دەستكێشانەی كلای لە ساڵی 1971 لەیارییەكدا لە نیویۆرك، لەبەرامبەر یاریزانی بۆكسێن جۆ فریزەر لەدەستی كردووە و لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە نزیكەی 400 هەزار دۆلار فرۆشراوە.
ئەو زیادكردنە لە شاری كریفلاندی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا بەڕێوە چووە و، كەسێك بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشكرا بكات بڕیاری كڕینی دەستكێشەكانی داوە و بڕی 388 هەزار و 375 دۆلاری بۆ تەرخان كردووە.