كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان جۆرێكی نوێی (تابلێت)ی به ناوی (Galaxy Tab Q) له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئاشكراكرد كه ده‌توانرێت، سیمكارتی تێبكرێت و بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و ئامێره نوێیه‌ی گالاكسی، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی (7) ئینجه‌و دیقەکەی (800*1289) پێكسڵه و توانی هەڵگرتنی (16) گێگا بایت داتای هەیە.
هاوكات كامێرای دواوه‌ی (8) مێگا پێكسڵهو كامێراكه‌ی پێشه‌وه‌شی (2) مێگایە و به سیستمی ئاندرۆید كار ده‌كات.
تا ئێستا كاتی خستنه بازاڕی ئه‌و ئامێره ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام پێشبینی تا كۆتایی ئه‌مساڵ بخرێته بازاڕه‌كانی ئاسیا‌و ئه‌وروپاوه.