شه‌ڕی‌ عێراق 27% گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی ئێرانی زیادكردوه‌

خراپی دۆخی ئه‌منی عێراق و وه‌ستانی زۆرێك له‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان بۆی‌، بوه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ 27% گه‌شته‌ بازرگانیه‌ ئاسمانیه‌كانی ئێران زیادبكات.
ئاژانسی هه‌واڵی‌ فارس-ی‌ ئێرانی له‌سه‌ر زاری‌ ئیبراهیم شوشته‌ری‌، جێگیری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چالاكیه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشتر رۆژانه‌ 495 گه‌شتیان هه‌بوه‌، له‌ رۆژانی رابوردودا گه‌شته‌كانیان گه‌شتوه‌ته‌ 631 گه‌شت.
ناوبراو زۆربونی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ دۆخی خراپی عێراق.