ئەمساڵ تۆیۆتا پڕفرۆشترینە

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی رایگەیاند كە لە شەش مانگی رابردووی ئەمساڵدا، توانیویەتی 5,1 ملیۆن ئۆتۆمبێل بفرۆشێت لە ھەموو جیھان و چاوەڕوان دەكات تا كۆتایی ساڵ رێژەكەی بگەیەنێتە سەروو 10 ملیۆن و ئەمساڵیش پلەی یەكەم وەك پڕفرۆشترین كۆمپانیای بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبێل لە جیھان بەدەستبھێنێت
ھەموو ساڵێك ھەریەك لە جەنەڕاڵ مۆتۆڕی ئەمەریكی و تۆیۆتای ژاپۆنی و ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانی ڕكابەریی لەسەر پڕفرۆشترین ئۆتۆمبیلەكانی خۆیان دەكەن كە ھەریەكەیان ساڵانە لەنێوان 9-10 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەفرۆشن.
دوای ئەوەی ساڵی 2012 و 2013 لەسەر یەك توانی پلەی یەكەم بێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەڕێژەی 3.8٪ فرۆشی زیادی كردووە.
ناوكی سومینۆ گوتەبێژی كۆمپانیا زەبەلاحە ژاپۆنییەكە لە لێدوانێكیدا بۆ dpa رایدەگەیەنێ كە تەنیا لە ئەمەریكا 1 ملیۆن و 270 ھەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە لەماوەی ئەو شەش مانگەی رابردوو كە بەڕێژەی 5٪ لەوێ زیادی كردووە، ھەروەك چۆن لە ھەریەك لەبازاڕەكانی ئەوروپا و چین بەھەمان شێوە ھەڵكشاوە.
 
ریزبەندی ساڵی رابردوو بۆ پرفرۆشترین كۆمپانیا:
یەكەم تۆیۆتا- ژاپۆن
دووەم: جەنەڕاڵ مۆتۆر- ئەمەریكا
سێیەم: ڤۆڵكس واگن-ئەڵمانیا
 
ریزبەندی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل لە ساڵی رابردوو:
یەكەم: فۆرد فوكۆس
دووەم: تۆیۆتا كورۆلا
سێیەم: ڤۆڵكس واگن جیتا
چوارەم: ھیۆندای ئیلنترا
پێنجەم: شیڤرۆلێ كروز
شەشەم: تۆیۆتا كامری
حەوتەم: ڤۆڵكس واگن گۆڵف
ھەشتەم: فۆرد ڤێستا
نۆیەم: ھۆندا سی ئاڕ ڤی
دەیەم: ڤۆڵكس واگن پۆڵۆ
سەرچاوە: باسنیوز