بزانە بۆچی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كەمكرایەوە ؟

هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی بۆرییەوە دەستپێكردەوەو بەهۆی پڕبونی خەزانەكانی توركیاشەوە بۆ 75 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمكرایەوە.
 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی كەرتی وزەی توركیاوە بڵاویكردەوە كە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی ئەو بۆریەی نەوت دەگەیەنێتە توركیا دەستیپێكردوەتەوەو رۆژانە 75 هەزار بەرمیل دەڕوات، ئەمەش دوای ئەوەی كۆتایی مانگی رابردوو بەهۆی پڕبونی ئەو خەزانانەی لەبەندەری جیهان نەوتی هەرێم هەڵدەگرن هەناردەكردنی نەوتی هەرێم راوەستا.
بەوتەی سەرچاوەكە دوێنێ شەشەم كەشتی كە بڕی 260 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستانی باركردوە بەندەری جیهانی بەرەو دەریای ناوەڕاست جێهێشتوە.