سەرجەم ئەو فروشیارانەى لەسەر شەقامەکان بەدەبە بەنزینیان دەفرۆشت لەلایەن لیژنەکانى قایمقامێتەوە دەستگیرکران.
لە لێدوانێکدا بۆ سایتى ژورى بازرگانى سۆران غەفور ئەمڕۆ دووشەممە ڕايگەیاند چەند جاڕێک ئەم کەسانەمان ئاگادار کردۆتەوە کە فرۆشتنى بەنزین قەدەغەیە بەدەبە بەڵام ئەمان گوێیان پێنەداوە بۆیە لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامێت دەستمانکرد بە کۆکردنەوەى ئەو دەبە بەنزینانە.
وتیشى” ئەودەبە بەنزینانە بڕى ئەو بەنزینەى تێیدایە 17 لیترە لەجیاتى 20 لیتر بۆیەیە ئێمە ئەو بەنزینانە کۆدەکەینەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە بەنزین لەسەر شەقامەکان نەفرۆشن لەبەر ئەوەى لە ئێستدا لە بەنزینخانەکاندا بەنزین هەیە”
بەهۆى دروستبونى قەیرانى سوتەمەنیەوە لەهەرێمى کوردستان فرۆشتنی بانزین بەدەبە لەسەرشەقامەکان سەرى هەڵداوەتەوە و لە چەندین شوێن بانزین بەدەبە دەفرۆشرێت.
ئامادەکردنی: زریان محەمەد