كۆمپانیای Xiaomi بە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی مۆبایل دادەنرێ، ماوەیەكی زۆرە چاوەروانی ناساندنی مۆبایلی Mi4 لەو كۆمپانیایە دەكرا.
كۆمپانیای Xiaomi ركابەری باشترین كۆمپانیاكانی وەكو ئەپل و سامسونگ دهكات، كه مۆبایلێكی بەرهەمهێناوە كوالیتی شاشەكەی لە 1080p و پێنج ئینجە و خێراییەكەی دەگاتە 2.5 گێگاھێرتز.
ھەروەھا كامیرای مۆبایلەكە 13 مێگاپێكسل و رامەكەشی 3 گێگابایتە. مۆبایلەكە لە 29ی تەمموز دەكەوێتە بازاڕەوە.
مۆبایلی Xiaomi لە چین زۆرترین بەكارھێنەری ھەیە، نرخی 16 گێگابایتیەكەی دەگاتە 330 دۆلار و 64 گێگابایتەكەشی بە 420 دۆلار دەفرۆشرێت.
جێگری سەرۆكی كۆمپانیاكە جیۆ گوانگبینگ جەختی لەوە كردەوە كە لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی فرۆشتنی ئامێرەكانیان و كردنەوەی چەند دەزگایەكی چاكردنەوەی كۆمپانیاكە لە باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا، ئەمریكای باشوور و بازاڕەكانی ئەوروپا.
كۆمپانیای Xiaomi لە سەرەتای شەش مانگی ئەمساڵدا 26.11 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە كە بڕەكەی دەگاتە 33 ملیار یەن. ئامانجیان ئەوەیە تا كۆتایی ئەمساڵ 60 ملیۆن مۆبایل بفرۆشن و بڕەكەی بۆ 70 ملیار یەنی چینی بەرزبكاتەوە.