خانمە ئەکتەری ناوداری ئەمریکی لیندسی لۆهان دەڵێت: “هێشتا بەدوای خۆشەویستی راستەقینەدا دەگەڕێم”.
لۆهان بەرۆژنامەی (دەیلی میرەر)ی راگەیاند: “خۆشەویستی ترسناکە.. ئێستاش پێویستە کەسێک بدۆزمەوە کە عاشقی بم. من پێشتر کەوتوومەتە داوی خۆشەویستی کەسێک یان زیاترەوە بەڵام خۆشەویستی راستەقینەم نەدۆزیوەتەوە”.
پێشتر لۆهان خۆشەویستی کردووە لەگەڵ پیاویش و ئافرەتیشدا، لەوانە: خاتوو سامانسا رۆنسۆنی موزیککارو ئارۆن کارتەری گۆرانیبێژ.
ماوەی چەند ساڵێکە ئەم ئەکتەرە شۆخ و شەنگە بەهۆی کێشەی یاسایی و ئالودەبوونیەوە لەشاشەی سینەماکان دوورکەوتووەتەوە.