بەبیانووی پابەندنەبوونیان بەبەڵێن و رێككەوتنامەكانەوە حكومەتی ئێران داوا لە كۆمپانپاكانی چین دەكات كاركردنیان لە پرۆژە نەوتیەكانی ووڵاتەكەیدا رابگرن.
لەوبارەیەشەوە ئەو كۆمپانیا چینیانە رایانگەیاند كە كاركردنیان لە دوو پرۆژەی نەوتی ئێراندا راگرتوە ئەویش بەهۆی رێگری حكومەتی تارانەوە لە هاتنەناوەوەی كارمەندەكانیان بۆ ئەو ووڵاتە.
لەبەرامبەریشدا سەرۆكی ژوورە بازرگانیەكانی ئێران ئاشكرایكرد: كە ئەوان گرێبەستی كاركردنیان لەگەڵ ئەو كۆمپانیا چینیانە هەڵنەوەشاندۆتەوە بە ڵكو بۆ ماوەیەكی كاتی رایانگرتوون .
وتیشی حكومەتی ئێران رێگا بە هێنانی كارێكارانی بیانی بۆ ووڵاتەكەی نادات بەڵَكو بە پێی رێككەوتنەكان دەبێت ئەو كۆمپانیایانە سوود لە دەستی كاری ناوخۆیی وەربگرن و تەنها رێگە بە هاتنە ناوەوەی ئەو كارمەندە بیانیانە دەدەن كە تایبەتمەندنو پسپۆریان لە ناوخۆی ئێراندا كەمە.