رێکخراوی بازرگانی جیهانی شکستیهێنا لە رێککەوتن لە سەر یەکخستنی رێنمایی گومرگی، ئەمەش بە هۆی داواکاری هیندستان بۆ بە تایبەتمەندیکردنی خەزنكردن و پشتگرتنی كەلوپەلی كشتووكاڵی. وا دانرابوو ئەو رێککەوتنە ببێت بە یەکەم چاککردنی بازرگانی لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا.
رۆبۆرتۆ ئێزیڤیدۆ، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی بازرگانی جیهانی رایگەیاند، ” نەمانتوانی چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ دەربازکردنی ئەم ناکۆکییە و نەگەیشتین بە هیچ رێککەوتنێک”.
لە كانوونی یەكەمی رابردوو ئەندامانی رێكخراوی بازرگانی رێككەوتنێكیان لەسەر گومرگی جیهانی بە ناونیشانی”ئاسانكردنی بازرگانی” واژۆکرد و، پێویستبوو ئەو رێککەوتنە لە کۆتایی مانگی تەمموز لەلایەن رێکخراوی بازرگانی جیهانییەوە قبووڵ بکرابا، بەڵام ئەوە نەکرا.
زۆرێک لە شارەزایانی ئابووری و دیپلۆماتکارەکان پێیانوابوو بە رێکخستنی ئەو رێککەوتنە مێژوویەکی بێهاوتا بۆ ئەو رێکخراوە تۆماردەکرا. بە پێی توێژینەوەکان لە ساڵێکدا رێكخستنەكە ملیارێک و 21 ملیۆن هەلی کاری لە سەرانسەری جیهان دەرەخساند، بەڵام بەهۆی داواکاری هیندستان رێنماییەكان جێبەجێنەكران.
رووداو- ئەلجەزرە