هه‌ندێك له گوندنشینانی ئیدر له‌ریگه‌ی فرۆشتنی به‌رد خه‌رجی رۆژانه‌یان په‌یدا ده‌كه‌ن.
گوندنشینانی پارێزگاكه كه به‌گشتی سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵدارین و بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی زیاتریان ده‌ستبكه‌وێ به‌دوای كاری نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و به‌ردانه ره‌وانه‌ی ناوچه كوردییه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن كه له دروست كردنی خانوودا به‌كارده‌هێنرێ به‌مه‌ش خه‌رجی ژیان و گوزه‌رانیان په‌یدا ده‌كه‌ن. یاشار ئاجار كه فرۆشیارێكی به‌رده بۆ ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كاری بهردفرۆشی ده‌كات و گوتی: “ئه‌م كاره زۆر قورسه. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی له قاوه‌خانه‌كاندا بێ كار دابنیشین ئه‌م كاره ده‌كه‌ین .
ئاجار ئاماژه به‌وه ده‌كا، هه‌رچۆنیك بێ له ریگه‌ی بهردفرۆشیهوه خه‌رجی رۆژانه‌یان په‌یدا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ: “به زه‌حمه‌تێكی زۆر ئه‌و به‌ردانه ده‌رده‌هێنین، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نرخه‌كانیان گونجاون. پڕی یه‌ك عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆر به‌رد به هه‌شتا بۆ نه‌وه‌د لیره كه ده‌كاته نزیكه‌ی سی و پێنج تاوه‌كو چل و پێنج هه‌زار دینار ده‌فرۆشین.
ئاجار ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه مانگانه یه‌ك بۆ دوو بار به‌رد ده‌فرۆشێ. و ده‌ڵێ، ئه‌م كاره‌یان له دانیشتن له بێ كاری باشتره، چونكه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه خه‌رجی منداڵه‌كانیان په‌یدا ده‌كه‌ن و كاتهكانیشمان به‌سه‌ر ده‌به‌ن هه‌رچه‌نده كڕیارێكی زۆریش روومان تیناكهن.
سەرچاوە: كوردستان تی ڤی