ئەگەر لە پلانداناندا شكستت هێنا، ئەوا تۆ پلان بۆ شكست دادەنێیت، ئەگەر پلانت بۆ موچە و بودجەكەت نەبێت ڕوبەڕووی ئەوە دەبیتەوە كە موچەكەت ناگاتە كۆتایی مانگ كۆتایی دێت و ناتوانیت خەرجییە بنەڕەتییەكانی خێزانەكەتی پێ پڕ بكەیتەوە و بگرە ناچاریش دەبیت قەرز بكەیت، لێرەدا پێنج ڕێنمایی گرنگ بۆ پارێزگاریكردن و ئیدارە كردنی دەرامەتی ماڵ دەخەینە ڕوو:
یەكەم: بۆ ئەوەی سنورێك بۆ دەست بڵاوی و هەڵە خەرجیەكانت دابنێیت، سەرەتا بزانە مانگانە چەندت داهات دەست دەكەوێت، بۆ ئەوەی ناوەندێكی وەرگریت و بەراوردی بكەیت بەو پێداویستییانەی كە لە ماوەی مانگێكدا پێویستت پێ ی دەبێت.
دووەم: ئەندازە و بڕی پێداویستیەكانت دیاری بكە، بۆنمونە بزانە لە مانگێكدا پێداویستییە خۆراكیەكانتان چەندێكە لە سەوزە و میوە و مادە خۆراكیە سەرەكیەكان، بە جۆرێك بتوانیت ئەو پێداویستیانەی كە بۆ ماڵەوە دەیكڕیت لە دەفتەرێكدا بڕ و نرخەكەی تۆمار بكەیت، بەمە دەتوانێت بەراورد كارییەك لە نێوان خەرجی مانگەكاندا بكەیت و سنورێك بۆ زێدەخەرجیەكان دابنێیت.
سێیەم: خەمڵاندنێك بۆ كڕین و خەرجیەكانت بكە، بزانە دەتوانیت دەستبەرداری كام لە خەرجیەكانت بیت، یان بزانە كام لە پێداویستیەكانت جێگرەوەیان هەیە و هەمان پێداویستیت پڕ دەكەنەوە، یان بزانە بە چ ڕێگایەك بەكەمترین تێچوون خەرجیەكانت پڕ بكەیتەوە، بۆ نمونە بزانە كام لە پێداویستیەكانت ئەگەر بەكۆ بیكڕیت چەندە دەرامەتت بۆ دەگەڕێتەوە، یان بزانە لە كام بازاڕ و ماركێت نرخەكانی گونجاون لەوێ كاڵا بكڕە .
چوارەم: بودجەی مانگانەی خێزانەكەت دیاری بكە وەك ئەوەی لە خاڵەكانی پێشوتردا باسكراوە، هەوڵ بدە پابەندی بەندەكانی بودجەی خێزانەكەت بیت .
پێنجەم: هەمیشە ڕێژەیەكی دیاری كراو لە داهاتەكەت پاشەكەوت بكە، بۆ نمونە لە خەیاڵی خۆت دایبنێ ( %20)ی دەرامەتەكەت بوونی نییە و وا هەست مەكە جگە لەوەی بۆ خەرجییەكان دەست نیشانت كردوە داهاتێكی ترت هەیە.
خەڵك