دوای بڕیاره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا و ئیمارات، حكومه‌تی ئه‌مریكاش فڕۆكه‌كانی ئاگادار كرده‌وه كه له به‌رزیی 30 هه‌زار پێ كه‌متر به‌سه‌ر ئاسمانی عیراقدا نه‌سووڕێنه‌وه.
هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی ئێر فرانس-ی فه‌ره‌نسی و KLM ی هۆڵه‌ندی و كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی ئیمارات هه‌نگاوێكی پێشوه‌ختیان گرته‌به‌ر بۆ رێكخستنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی و فڕین به ئاسمانی عیراقدا.
ئه‌و وڵاتانه فه‌رمانیان به كۆمپانیا فڕۆكهوانییهكانیان كردووه كه‌متر له 30 هه‌زار پێ واته 9 هه‌زار و 100 مه‌تر به ئاسمانی عیراقدا نه‌ڕۆن، تا له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه نه‌كرێنه ئامانج.
له هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌شدا، ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانیی ئه‌مریكا داوای له فڕۆكه‌كانی كردووه له‌سه‌ر ئاسمانی عیراق به‌رزییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن، چاودێرانیش پێیان وایه واشنتۆن ترسی له‌وه هه‌یه توانای پڕچه‌كبوونی داعش گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی فڕٍۆكهش بپێكێت به‌تایبه‌ت له بواری هاویشتنی مووشه‌كدا.