هێڵی فڕۆكه‌وانی ئه‌رده‌ن و ئه‌ڵمانیا گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگرت و به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێده‌چێت بڕیاری ئه‌و دوو وڵاته بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه هێڵی ئاسمانی عیراق به ئارام نه‌زانن.
تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاندوە: به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی به ئه‌وان گه‌یشتووه هێڵی فڕكه‌وانی ئه‌رده‌ن سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگرتووه.
هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه پێده‌چێت هێڵی فڕۆكه‌وانی ئه‌و دوو وڵاته ئاسمانی عیراق به ئارام نه‌زانن تا گه‌شته‌كانیان درێژه پێبده‌ن، بۆیه گه‌شته‌كان راگیراون.
وتیشی: “هێڵی فڕۆكه‌وانی ئه‌ڵمانیاش گه‌شته‌كانی بۆ عیراق و هه‌ولێر راگرتووه، كه ئه‌ویش پێده‌چێت هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌بێت”.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی ئه‌و پشێوی و نا ئارامیه‌ی دوای هاتنی چه‌كدارانی داعش عیراقی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له وڵاتان به پارێزه‌وه ده‌ڕواننه عیراق و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وڵات داوایان له هاوڵاتیه‌كانیان كرد سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن.