سه‌ره‌ڕایی به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی فهرمانبهرانو كۆی كایه‌كانی ژیانی هاولاتیانو وه‌ستانی بازاڕه‌كان له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی دانانی پلانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌یه.
رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، له‌لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بە KNN ڕایگه‌یاندوە: له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ری ئه‌وقه‌یرانه داراییانه ده‌كه‌ن به‌رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیهكانو گه‌رانه‌وه‌ی پاره‌ی ئهونهوته فرۆشراوانه‌ی كه‌ئێستا له‌توركیایه.
به‌شێك له‌هاوڵاتیانیش داواده‌كه‌ن سیستمی ئیداری له‌هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت‌و سه‌رچاوه‌كانی داهات، ڕاسته‌وخۆ بگه‌رێنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی.
به‌وته‌ی وه‌زیری دارایی، ئهونهخشه رێگه‌یه‌ی ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێم سه‌ره‌تا له موچه‌ی فهمانبهرانهوه ده‌ست پێده‌كات به‌جۆرێك له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت.