زانیارییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی و سه‌رچاوه پیشه‌سازییه‌كان، ئاشكرایده‌كه‌ن كه كۆمپانیای بواری كیمیایی “لیوندلبازل” كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ملیاردرێر (لیونارد بلافاتنیك) كڕیاره ئه‌مه‌ریكییه‌ی دوو باری كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری هه‌رێمه و له‌ئایاری رابردوودا راده‌ستی كراوه، به‌پێی رۆیته‌رز.
به‌پێی ئاژانسی (رۆیته‌رز) پێش نزیكه‌ی دوو مانگ له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئێستای به‌غداو هه‌ولێر سه‌باره‌ت به كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی هه‌رێم كه لهكهنارهوهكانی ته‌كساسه، دوو باری دیكه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ئایاری رابردوودا له‌ئه‌مه‌ریكا فرۆشراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی روبه‌رووی گرفتی یاسایی ببێته‌وه، تائێستاش كریاری كۆتایی ئه‌و دوو باره نه‌وته‌ی هه‌رێم به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند هیچ زانیارییه‌كی له‌لا نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ دوو باره نه‌وتییه‌كه‌ی هه‌رێمی له مانگی ئایاری رابردوودا كڕیوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، (هیوستون ریفایننج) كه خاوهندارتییهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیای (لیوندلبازل) دوو باری نه‌وتی هاورده كردووه كه به نه‌وتی خاوی عێراقی ناویبردووه، به‌ڵام هه‌مان قه‌باره‌و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی هه‌بووه كه له‌هه‌رێمه‌وه له‌ئایاری رابردوودا هه‌نارده‌كراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی بازاڕی وزه، زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه دوو باره نه‌وته‌كه قه‌باره‌یان 266 هه‌زار به‌رمیل و 267 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو بووه و رێژه‌ی مادده‌ی كبریتی تێیاندا 4.6 بووه كه زۆر زیاتره له‌و رێژه‌یه‌ی له نه‌وتی خاوی عێراقی هه‌یه، به‌ڵام هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وتی خاوی شایكانی كوردی.
كۆمپانیای (لیوندلبازل) وه‌ڵامی هیچ نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی رۆیته‌رزی نه‌داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا گرێبه‌ستیان كردووه بۆ كرینی نه‌وتی خاوی كوردی یان نا.