بەرپرسێک لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایدەگەیەنێت، ھەر کێشەیەکی فرۆشتنی نەوتیان ھەبێت، ئۆباڵەکەی بەئەستۆی خۆیانه، چونکە وەکو ئەو دەڵێت:”تائێستاش کۆمپانیایەکی تورکی بازاڕ بۆ نەوتی کوردستان پەیدا دەکات”. راوێژکاری ئەمنی ئابوری ھەرێمیش ڕونکردنەوە دەدات.
دوای ئەوەی میدیا ناوخۆیی و جیھانیەکان بڵاویانکردەوە، گوایە لەسەر داوایەکی حکومەتی عیراق کە لەدادگایەکی فیدراڵی لەھۆستن دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی تۆمارکردووە، دادگای ئەمریکا بڕیاری دەستبەسەراگرتنی کەشتییە نەوتییەکەی ھەرێمی کوردستانی دەرکردووە تا یەکلایی بوونەوەی کەیسەکە، بەرپرسێکی سامانە سروشتیەکان دەڵێت:”دواجار ھەر ئەمریکاش نەوتەکە دەکڕێت”.
بەرپرسێک لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە داوای‌کرد ناوی ئاشکرانەکرێت رایگه‌یاند، “راستە ئەو کەشتیە لەلایەن دادگای ئەمریکاوە کەمێک ئاستەنگی بۆ دروستکراوە لەسەر داوایەکی حکومەتی عیراق، بەڵام دواجار ھەر لەئەمریکا ئەو کەشتیە نەوتیە بەتاڵدەکرێت”.
بەوتەی ئەو بەرپرسە، بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ کەشتیەکە کە نەوتی ھەرێمی کوردستانی ھەڵگرتووە، لەبەندەری گالۆستۆنی ویلایەتی تەکساس بەتاڵ بکرێت، وتیشی:”ئەو کەشتیە ھەر لەوێ دەمێنێتەوەو بۆ ھیچ کوێیەک ناڕوات، تەنانەت حکومەتی ئەمریکا لەخاکی وڵاتەکەی دەریناکات”.
بەرپرسەکە وتی:”ئەگەر سیاسەتی فەرمی ئەمریکا دژایەتی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی بکردایە، یەکەم رۆژ رێگەی نەدەدا نەوتەکە بچێتە خاکەکەیەوە، لەبەرئەوە دڵنیام تەنھا گرفتێکی زۆر ئاسانەو زۆر بەزووییش کۆتایی دێت”.
ئەو بەرپرسە رەخنەی ئەوەی لەخۆیان گرت، تائێستا نەیانتوانیوە کۆمپانیایەکی تایبەت بەخۆیان وەکو ھەرێمی کوردستان یان وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دروست بکەن و خۆیان بازاڕ بۆ نەوتەکەیان پەیدا بکەن، وتیشی:”تائێستاش کۆمپانیایەکی تورکی نەوتی کوردستان دەفرۆشێت”.
پێشتریش کاتێک کەشتییەکە گەیشتە ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ئەوان بەھیچ شێوەیەک رێگری ناکەن لەداگرتنی باری کەشتییە نەوتییەکەی ھەرێمی کوردستان لەئەمریکا، ئەوەش وایکردووه زۆربەی وڵاتانی ناوی بنێن بەھەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ ھەناردەی نەوتی کوردستان.
د.بێوار خەنسی راوێژکاری ئەمنی ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونیکردەوە، ئەو نەوتەی چۆتە ئەمریکا، ھەرێمی کوردستان نەیفرۆشتووە، بەڵکو ئەمە کۆمپانیایەک کڕیویەتی و ئیتر بۆ ھەر کوێیەکی دەبات خۆی ئازادە.
وتیشی:”کڕین و فرۆشتنی نەوت لەنێوان وڵاتەکاندا ناکرێت، بەڵکو ئەمە پەیوەندی بەکۆمپانیاکانەوە ھەیە، ئەوەی کوردستانیش کە ئێستا لەئەمریکایە، کۆمپانیایەکی کڕیویەتی و ھیچ دادگایەکیش ناتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت، چونکە ئەمە کاری کۆمپانیاو کاری بازرگانییە”.
راوێژکارەکەی حکومەت ھاوشێوەی بەرپرسەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کۆکبوو لەسەرئەوەی، ئەو نەوتەی کوردستان کە ئێستا لەئەمریکایە، ھەر لەوێش دەفرۆشرێت، “چونکە وەک وتم ئەمە کاری بازرگانییەو پەیوەندی بەوڵاتەکانەوە نییە، داواکەی حکومەتی بەغدا بەتاڵدەبێتەوە”.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ، دادوه‌رێكی ئه‌مریكایی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وتی كه‌شتییه‌كه‌ی ده‌ركردووه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، رێگه به خاڵیكردنه‌وه‌ی باری كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه نادرێت.
دوێنێ پاسه‌وانی كه‌ناراوی به‌نده‌ری جالفستوونی نزیك هیوستن رایگه‌یاندبوو، به هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، به كه‌شتی بچووك باری كه‌شتییه نهوتبهرهكهی هه‌رێم بگوازرێته‌وه بۆ وشكانی.
رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌شتییه‌كه گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی ته‌كساس.
كه‌شتییه‌كه، ئاڵای دورگه‌ی مارشاڵی به‌سه‌ره‌وه‌یه و له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه له حوزه‌یرانی رابردووه‌وه، به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نداوی مه‌كسیك وێڕای نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ رێگه‌ی گرتبووه به‌ر.
ئه‌ندی كندریك، ئه‌فسه‌ری پۆلی ئێشكگری كه‌ناراوه‌كانی ته‌كساس رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه ئه‌و كهشتیییه بارهه‌ڵگره نه‌وته‌كه‌ی خاڵی ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رێككاری یاسایی پشكنینی بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
وتیشی: “پاسه‌وانی ئێشكگری به‌نده‌ره‌كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی ناوخۆییه‌وه كردووه و زانیاری‌یان له باره‌ی گه‌یشتنی كه‌شتییه‌كه و رهوشییهوه پێداوون”.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مریکی بڵاویکردووه‌ته‌وه حکومه‌تی عێراقی دووشه‌ممه له دادگای فیدڕاڵی له هۆستن داوایه‌کی دژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم پڕکردوه‌ته‌وه له داواکه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و نه‌وته به‌نایاسایی له بیره نه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌رهێنراوه”.
هه‌روه‌ها له داواکه‌ی دادگای فیدڕاڵی‌دا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو: “به‌رپرسانی کورد نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له باکووری عیراق دزیوه و له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌کانی تورکیاوه هه‌نارده‌یان کردووه”.
له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ی حکومه‌تی عیراقی دادوه‌ری به‌دواداچوونی دادگای ته‌کساس نانسی جۆنسن، بڕیارێکی بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریکا ده‌رکرد بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی که‌شتیه نه‌وتییه‌که‌ی هه‌رێم.
بڕیاره‌که‌ی دادگای ته‌کساس کۆدی (3:14-249) له‌سه‌ره‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه دژی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند لایه‌نێکی دیكه پڕکراوه‌ته‌وه.
نه‌وتی كه‌شتییه‌كه، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی جه‌یهانی توركیا كراوه و له‌وێ بۆ بازار هه‌نارده ده‌كرێت.
سه‌رچاوه بازرگانییه‌كان له ته‌كساس و نیۆیۆرك و له‌نده‌ن و ژنێفه‌وه نه‌یانتوانییوه، ناسنامه‌ی كڕیاری نه‌وتی كه‌شتییه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
گه‌یشتنی نه‌وتی خاوی كورد بۆ ئه‌مریكا نیگه‌رانییه‌كانی به‌غدا له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له مه‌ڕ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا زیاتر كردووه.
حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دایه، فرۆشتنی نه‌وت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، بژاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق زیاتر دێنێته پێشه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه حكومه‌تی به‌غدا گیرۆده‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا نیگه‌رانه له مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی له‌گه‌ڵ پرسی فرۆشتنی نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له لایه‌ن به‌غداوه.
ئه‌مریكا، فشاری له‌سه‌ر كۆمپانیا و حكومه‌ته‌كان درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی كورد نه‌كڕن، به‌ڵام راسته‌وخۆ كۆمپانیا ئه‌مریكاییه‌كانی قه‌ده‌غه نه‌كردوون له كڕینی نه‌وته‌كه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، : SNN