له ماوه‌ی سێ روژی پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، زیاتر له شه‌ش هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ سه‌ربڕدراوه له شاری سلێمانی.
به‌پێی ئامارێك ، له كوشتارگه‌ی نوێ-ی سلێمانی له‌قه‌ره‌گول، له‌ماوه‌ی روژانی (چوارشه‌مه، پینج شه‌ممه‌و شه‌ممه)ی رابردوودا، ٦٩٤٥ سه‌ر ئاژه‌ل سه‌ربڕدراون.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه له روژی (چوارشه‌ممه)دا ٢١٠٥ مه‌رو بزن‌و ١٦٠ ولاغ سه‌ربردران، له‌روژی (پێنج شه‌ممه)دا ٢٨٥٨ مه‌رو بزن و ١٩٧ ولاغ سه‌ربردراوه‌و له‌روژی (شه‌ممه)ه‌شدا ١٥٠٠ مه‌ڕو بزن‌و ١٢٥ ولاغ سه‌ربڕدراون.
ساڵانە له روژانی پێش جه‌ژندا ژماره‌یه‌كی زۆر ئاژه‌ڵ له شاری سلێمانی سه‌رده‌بڕِدریت، ئه‌مه‌ش وایكردووه سلێمانی ببێته یه‌كه‌م شار له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریَم كه‌زۆرترین گۆشتی سوری تیادا ده‌خورێت.
ئامادەکردنی: زریان محه‌مه‌د