هەرێمی کوردستان: رێژەی بێکاری بۆ لە6% دابەزیووە

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، رێژەی بێکاری لەهەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بۆ لە6% دابەزیووە، لەکاتێکدا رێژەکە لەرابردوودا لە14% بو و نیوەی زیاتری بێکاران بە گەڕ خراون.
ئاسۆس نەجیب وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بە پێی رووپێویەکی نوێی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی، کە لەرێگەی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمەوە راگەیەنراوە، رێژەی بێکاری لەهەرێمی کوردستاندا لە14% وە بۆ 6% دابەزیووە و وەزارەت کار بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکانی و کردنەوەی خولی مەشق و راهێنان کردووە و لەرێگەی سندوقی هاوکاری پڕۆژەی بچوکەوە رێژەکەی کەمکردۆتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، مەبەستیان لەو کارانە کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری و چارەسەرکردنی کێشەی بێکارییە لەرێگەی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و زیاد کردنی شوێن کاری پڕۆژەی بچوک.
بە پێی ئامارێکی ساڵی2008 رێژەی بێکاری لەهەرێمی کوردستان لەنێوان گەنجاندا لە13% بوو.