بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی، ئاشكرایدەكات، رۆژانی جەژن سەرجەم بەنزینخانە بازرگانیو حكومییەكان بەڕوی هاوڵاتیانو گەشتیاراندا كراوە دەبن.
جەمال عەلی، بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی، بە(تۆڕی میدیایی خەڵك)ی راگەیاندوە “لەئێستادا رێژەیەكی زۆر بەنزینیان هەیەو هیچ كێشەیەكی كەمی بەنزین نەماوە، سەرجەم بەنزینخانەكانیش رێژەیەكی باش بەنزینیان لەكۆگاكانیاندا خەزنكردووە”.
بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، ئاشكرایدەكات “بەنزینخانەكان ئاگاداركراونەتەوە، رۆژانی جەژنی رەمەزان بەنزینخانەكانیان بەڕوی هاوڵاتیانو گەشتیاراندا كراوەبێت”.
ناوبراو باسی لەوەشكرد “یەكەم رۆژی جەژن بەنزینخانە حكومییەكان ئازادن لەوەی دەیكەنەوە یاخود نا، بەڵام رۆژانی دوایی ئیجباریەو دەبێت بیكەنەوە”.
بەپێی رێنماییەكانیش”بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت هەفتانە (50) لیتر بەنزین دابیندەكرێت بەنرخی 800 دینار بۆ هەر لیترێك و بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاس-یش بڕی (100) لیتر تەرخاندەكرێت و نرخی یەك لیتر بەنزینیش 500 دینارە و بەنزینی بازرگانیش بە هەمان نرخی پێشو دەمێنێتەوە”.