مارك زۆكه‌ر بێرگ، دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبوك، له‌دوای داخستنی پشكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، له بۆرسه‌ی جیهانیدا توانی ته‌نها له یه‌ك رۆژدا (1) ملیار و (600) ملیار‌و دۆلاری ده‌ستكه‌وێت.
له‌دوای ئه‌و قازانجانه‌ی فەیسبوک له‌م ماوه‌ی دوایدا دهستیكهوتوه، سامانی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته (33) ملیار‌و (300) ملیۆن دۆلار.
له‌ئێستاشدا زۆكه‌ر بێرگی ته‌مه‌ن (30) ساڵ، له پله‌ی (16) یه‌مینی ده‌وڵه‌مه‌ندانی جیهاندایه‌و له‌دوای ئه‌ویش برین و لاری بیج، دامه‌زرێنه‌رانی گۆگڵ له‌پله‌ی (17 و 18)ی ریزبه‌ندیه‌كه‌دا ده‌بینرێن.
بیل گیتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تی جیهان دادەنرێت به بونی (84) ملیار‌و (700) ملیۆن دۆلار و دوای ئه‌ویش كارلۆس سه‌لیمی مه‌كسیكی به (78) ملیۆن دۆلار له پله‌ی دوه‌مدایه.