ئه‌مڕۆ 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كوردستان ده‌گاته‌ تێكساس

به‌پێى به‌یاننامه‌ى ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكردانه‌ى كه‌ چاودێرى جموجۆڵى كه‌شتیه‌ بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ن كه‌شتیێكی نه‌وت هه‌ڵگر كه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیك نه‌وتی خاوی هه‌رێمى كوردستانی باركردووه‌ ئه‌مرۆ ده‌گاته‌ كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا .
 
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز پاڵپشت به‌و به‌یاننامانه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری (یونایتد كالا فرفتا) كه‌ له‌ مانگى حوزیرانه‌وه‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیای جێهێشتووه‌ و ئه‌و نه‌وته‌ی لێ بار كراوه‌ كه‌ له‌ هێڵی بۆریی نوێی كوردستانه‌وه‌ بۆ توركیا گوێزراوه‌ته‌وه‌، وه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ چالڤستۆنی تێكساس به‌تاڵ بكرێت.
 
تا ئێستاش وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتیه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى وزه‌ى توركیا هێچ شتێكیان به‌ فه‌رمى له‌باره‌ى هه‌واڵى گه‌یشتنى ئه‌م باره‌ نه‌وته‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا رانه‌گه‌یاندووه‌ .
 
ز.ر