گه‌شتیاران نیگه‌رانن

ده‌رکه‌وتووه‌ ئەوگه‌شتیارانه‌ی‌ ‌ سه‌ردانی‌ مه‌زارگه‌کانی‌ ته‌وێڵه‌و بیاره‌ ده‌که‌ن له‌ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان، زۆربه‌ی‌ گه‌شتیاران ناتوانن به‌پێی‌ پێویست بمێننه‌وه‌، چونکه‌ شوێنی‌ مانه‌وه‌یان نیه‌.
به‌هۆی‌ بوونی‌ چه‌ندین مه‌زارگه‌و شوێنی‌ ئایینی‌ پیرۆز له‌ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان، وایکردووه‌ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌کی‌ زۆر گه‌شتیاری‌ ئایینی‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌که‌ بکه‌ن. 
مامۆستا (فاخیر محه‌مه‌د) پێشنوێژی‌ مزگه‌وتی‌ خانه‌قای‌ بیاره  ڕایگه‌یاند، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌کی‌ زۆر له‌خۆشه‌ویستان‌و شوێنکه‌وتووانی‌ شێخانی‌ بیاره‌و ته‌وێڵه‌، سه‌ردانی‌ مه‌رقه‌ده‌کانی‌ بیاره‌و ته‌وێڵه‌و باخه‌کۆن ده‌که‌ن، که‌ له‌و شوێنانه‌دا گۆڕی‌ پیاوچاک‌و شێخانی‌ بیاره‌ی‌ لێیه‌، وه‌ک وه‌فاو نوێکردنه‌وه‌ی‌ په‌یمانی‌ به‌ندایه‌تی‌ بۆ خودا سه‌ردانی‌ ئه‌و مه‌زارگایانه‌ ده‌که‌ن.
سەرچاوە : nna