وەزارەتی دارایی شەممەش مووچە دابەشدەكات

رۆژی شەممە سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكات.
دلێر تاریق، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان  رایگەیاند “رۆژی شەممە  2014/7/26 لەگەڵ ئەوەی پشووی فەرمییە،‌ بەڵام گەنجینەكان و بانكەكانمان لە دەوامی ئاساییدان، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێك دابەشبكەن”.
وەزارەتەكان بریتین لە  خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، كشتووكاڵ و ئاودێری. دلێر تاریق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە مووچەكە بە دیناری عێراقییە.
 
ز.ر