وەزارەتی بازرگانی عێراق چەكی كڕینی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی ناردە پارێزگاکە.
وەزارەتی بازرگانی رەزامەندی لەسەر ناردنی چەکی 12 ملیار و 200 ملیون دیناری پارەی جوتیارانی سنووری سلێمانی داوە و چەکەکانی ناردووەتە پارێزگاکە.
ئەو چەكە پارەی كڕینی گەنمی ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە، كە تا 5ی 7ی 2014 لە سایلۆی سلێمانی و بنكەكانی دیکە گەنمیان لێ وەرگیراوە، بڕیاریشە دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژنی رەمەزان، ئەو پارەیە بەسەر جوتیاراندا دابەشبكرێت.
ز.ر