فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی دیجله فه‌ریقی روکن عه‌بدولئه‌میر زه‌یدیی،رۆژی شه‌ممه، بڕیاریدا گۆران جه‌وهه‌ر ده‌ستگیربکرێت که به‌رپرسی هێزێکی پێشمه‌رگه‌یه‌و له پێکدادانه‌که‌ی دوێنێی دووزخورماتوودا به‌شداربوو.
زه‌یدیی له‌لێدوانێکیدا بۆ ژماره‌یه‌ک ئاژانسی هه‌واڵ ، وتی “له کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 4 فه‌ریق حامد کهمهرو فه‌رمانده‌ی لیوای به‌رپرس له پاراستنی قه‌زای دووزخورماتوو به‌ختیار عومه‌رو به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی فیدڕالی له قه‌زاکه‌دا، بڕیاردرا یاداشتی ده‌ستگیرکردنی گۆران جه‌وهه‌ر ده‌ربکرێت”.
ناوبراو “ئه‌م به‌رپرسه‌ی به سه‌رۆک باندێکی مافیایی وه‌سفکرد”و ته‌ئکیدیشیکرده‌وه که “یاداشتی ده‌ستگیرکردنه‌که بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێردراوه‌و هه‌رێمی کوردستانیش له‌مباره‌یه‌وه هاریکار ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها وتی “مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌که‌م بۆ دووزخورماتوو لێکۆڵینه‌وه بوو له راستی رووداوه‌که‌ی دوێنێ”.
ره‌تیشکرده‌وه که “هێزه‌کانی سوپا‌و پێشمه‌رگه هیچ جوڵه‌یه‌کیان له سنوری دووزخورماتوو کردبێت”.
جێی ئاماژه‌یه رۆژى هه‌ینی، له‌م ناوچه‌یه‌دا دوو هێزی ئه‌منی عێراقی‌و هێزێک که به پێشمه‌رگه خۆی ناوبردووه لهپێکدادانێکدا له‌ناو قه‌زاکه روبهڕوویی یه‌کتربوونه‌وه‌و بووه هۆی کوژرانی کهسێکو برینداربوونی 9ی دیکه، له‌باره‌ی ئه‌م روداوه‌شه‌وه ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند که رووداوه‌که به‌هۆی ناکۆکی شه‌خسییه‌وه بووه‌و بارودۆخه‌که‌ش کۆنتڕۆلکراوه.