بزانە بەهۆی داعشەوە لە عێراقدا چەند كەس بێكاربون ؟

رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی عێراقی  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار بێكار بون گه‌یشتوه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س، ئه‌وه‌ش به‌هۆی وه‌ستانی به‌رهه‌م و وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری.
رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری شاره‌زایه‌كی ئابوری گواستویه‌تییه‌وه‌، نیو ملیۆن كه‌س له‌ نه‌ینه‌وا بێكار بون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كارو كرده‌وه‌ی گروپی داعشه‌وه‌ له‌وشاره‌ و هه‌روه‌ك له‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دینیش، نیو ملۆن هاوڵاتی دیكه‌ بێكار بون.
له‌ رۆژی (10)ی مانگی رابردوه‌وه‌ چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵی شاری موسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وایان كرد و پاشان هێرشه‌كانیان درێژه‌ پێدا بۆ سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند مانگێكیشه‌ پارێزگای ئه‌نباریان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایانه‌ ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بون و كار و پیشه‌ی رۆژانه‌یان به‌جێهێشتوه‌.