ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی ساختەكاری راگەیاند

لە راگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كەوتوە ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات كە لە ڕۆژی 22/7/2014 لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانیەوە توانرا كەسێك بەناوی ( ڕ,ب,ع ) تەمەن 23 ساڵادەستگیربكەن كە دانیشتوی گەڕەكێكی  ناوشاری سلێمانیە وپیشەی شۆفێرە لە یەكێك لەفەرمانگەكانی  سلێمانی, بە تۆمەتی ئەوەی ناوبراو هەستاوە بە فریودانی چەند كەسێك لەڕێگەی ئەوەی كە تەلەفونی بۆ چەند كارمەندێكی ئافرەت  لە هەندێ ڕێكخراو و فەرمانگەكردوو وەك ( بانكی ئاشتی , فێرگەی زمانی ئینگلیزی , سكرتاریەتی ژنانی كوردستان , پەیمانگای ئەپڵا ) وە چەند بانكێكی تر , ژمارەی ئەو فەرمانگەو ڕێكخراوانەی لە تابلۆی ناونیشانیانەكانەوە وەرگرتووە , وە هەرجارەی بەناوی دادوەرێكەوە  خۆی پێ ناساندوون پێیڕاگەیاندون كەئەتوانێـت شوقەو ئەرزەیان بۆ وەرگرێت لەبەرانبەردا لەهەریەكەیان بڕی (2500 ) دۆلاری لێ داواكردوون  و تاڕۆژی دەست گیركردنی توانیویەتی پارە لە ( 12 ) ئافرەت وەربگرێت و فریویان بدات , بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراوە ڕووبەڕووی یاساكراوەتەوە و سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی كەفریودراون سكاڵایان لەسەری هەیە , داوای گەڕانەوەی مافەكانیان دەكەن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .