كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە كرێكارەكانیان رەوانەی ماڵەوە دەكەنو بێكاریان دەكەن.
سەرۆكی سەندیكای بیناسازی سلێمانی، عوسمان حەمە سەعید، رایگەیاند، هەموو مانگێك زیاتر لە 10 كرێكار لەسلێمانی لەسەر كارەكانیان لەلایەن كۆمپانیاكەنەوە دەردەكرێن.
ئەو وتیشی “كۆمپانیاكان بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو كرێكارانە رەوانەی ماڵەوە دەكەنو بێكارییان دەكەن ئەوەش راستەوخۆ مەترسی لەسەر بژێوی ژیانیان درووستكردوە”.
عوسمان حەمە سەعید پێوایە بەهۆی ئەوەی حكومەت پلانێكی تۆكمەی بۆ باری ئابوری وڵاتەكە نیەو وتیشی “ئەوەش هێندەی تر قەیرانەكانی قوڵتر كردەوە”.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بێ بازاڕی سەریهەڵداوەو دەرفەتی كاركردن كەمبۆتەوەو تائێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ چارەسەرێكی بۆ قەیرانەكە دانەناوە.
ز.ر