له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، هاتووه “سبه‌ی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2014/7/23 مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت”.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه كه “له‌هه‌وڵی جدی داین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ماون دابه‌شبكرێت”.
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی دووی هێزه‌كانی پۆلیسی ئاماده‌ی سلێمانی و هێزەکانی زێرەڤانی.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه هه‌موو هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون پێش جه‌ژن مووچه وه‌ربگرن.