بانکێکی گەورە لە کوردستان پەشیمان دەبێتەوە

بانکی (بەحرێن و کوەیت) کە بانکێکی گەورەی کەنداوە و نێوبانگێکی نێودەوڵەتی ھەیە، بڕیاربوو لقێکی خۆی لە ھەرێمی کوردستان بکاتەوە، بەڵام لە راگەیەندراوێکی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە بەھۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، ھاتنی بۆ کوردستان ھەڵوەشاندووەتەوە و لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆیان بڕیار دەدەن کە ئایا کوردستان دوورە لەو ھێرشانە یان نا.
عەبدولکەریم بوجێری سەرۆکی جێبەجێکاری بانکی بەحرێن و کوەیت لە بەیاننامەکەدا  كە باس نیوس بڵاویكردۆتەوە رایدەگەیەنێت کە بانکەکەیان شیکاریی بۆ دۆخی ناوچەکە دەکات، ئەگەر بە بەرژەوەندی زانی، ئەوا لەرێگەی کۆمپانیای کریدی مێکس لقی خۆیان لە ھەولێر دەکەنەوە، بەڵام تا ئێستانەگەشتووینەتە بڕیاری کۆتایی.
زیاتر دەلێ ‘ھەرێمی کوردستان ھەلێکی باشە بۆ ئێمە کە بتوانین بانکەکەمان فراوانتر بکەین، چونکە لە ئێستادا وەبەرھێنان لە شارەکانی کوردستان بەشێوەیەکی فراوان زیادی کردووە و زۆربەی وەبەرھێنەرانیش دەستی کاری بیانین کە پێویستییان بە بانکی متمانە ھەیە بۆ کارەکانیان، بۆیە ئەگەر لەرووی ئەمنییەوە کێشەمان نەبێ، بێ دوودڵی بەردەوام دەبین لەو پرۆژەیەی کە بەنیازبووین لەوێ بیکەین’.