ئەم كۆمپانیایە لە دەركردنی فەرمانبەرەكانیدا ریكۆردی مێژویی تۆمار دەكات

كۆمانپای مایكرۆسۆفت 18 هەزار فەرمانبەر دەردەكات كە وەك هەوڵێك بۆ بەرەوپێشبردنی كۆمپانیاكە گرتوویەتیە بەر، 12 هەزارو 500 فەمانبەریان لە بەشی نۆكیا-ن، ئەو كۆمپانیایەی كە مایكرۆسۆفت لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا كڕی.
 
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە ئێستادا بایەخ گرنگی زیاتر بە ژماركردنی هەوریی (Cloud computing)و  سیستمێكی ئاسان و هاوڕیانەی موبایل دەدات بۆیە ساتیا نادێلا، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی مایكرۆسۆفت پێی وایە ئەو ژمارە زۆرەی كارمەندو فەرمانبەر شتێكی زیادەو ناپێویستە.
 
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو كۆمپانیایە لە ساڵی 2009 و لەژێر بەڕێوەبەرایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی ئەوكاتە، ستیڤ بامەر 5 هەزارو 800 فەرمانبەری دەركرد.

بڕینی ئەو ڕێژە زۆرەی كار كە 14%ی هەموو هێزی كاری ئەو كۆمپانیایە پێك دەهێنێت،وە بە یەكێك لە زۆرترین دەركردنەكانی فەرمانبەر دادەنرێت لە مێژووی ئەو كۆمپانیایەو لەسەر ئاستی هەموو كۆمپانیا تەكنەلۆژیەكانی دیكەی جیهانیش.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لەماوەی شەش مانگ تا ساڵی داهاتوو هەموو ئەو 18 هەزار فەرمانبەرە ئاگاداردەركاتەوەو بەبڕینی موچەی ئەو فەرمانبەرانە، كۆمپانیاكە دەتوانێت داهاتی لە یەك ملیار تا یەك ملیارو 600 ملیۆن دۆلار زیاتر بكات.