ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا بڵاویكرده‌وه، پسپۆڕانی ده‌زگای ته‌كنه‌لۆژیای ماساچوستی ئه‌مریكا، له داهێنانێكی نوێ‌دا ئامێرێكیان بۆ نابینایان بهههرمهێناوه، كه وه‌ك مستیله‌یه‌ك وایه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه ناینایان ده‌توانن، نوسراوی سه‌ر پهڕتوكو دهرمانو مینۆی ریستۆرانته‌كان، بخوێننه‌وه.
ئامێره‌كه ناوی (FingerReader)هو به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه، ده‌توانێت نوسراوی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی دیجیتاڵیش به‌ده‌نگێكی به‌رز بخوێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كامێرایه‌كی پچوكهوه كه‌له‌سه‌ر ئامێره‌كه دانراوه‌و نوسراوه‌كان سكان دهكاتو دواتر ده‌یخوێنێته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م تهكنهلۆجیایانهش ده‌بێته هاوكارێكی باش بۆ نابینایان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی بخوێننه‌وه.