ئایفۆنی (6) كێشەی چییە ؟

مینگ شی، پسپۆڕ لە کۆمپانیای (KGI) بە ئاژانەسەكانی هەواڵی راگەیاندوە رایگەیادوە: کێشە روبەڕوی ئایفۆنی (6) بوەتەوە، بەتایبەتیش لە قەبارەی شاشەکەی کە (5.5) ئینجە.
بەوتەی ئەو پسپۆڕە، ئایفۆنی شەش وابڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەو کێشەیەوە، پێدەچێت بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتو دوابکەوێت.
لەبارەی وردەکاری کێشەکەشەوە، مینگ شی دەڵێت: هەندێک کێشە لە “لەمس”ی شاشەکەدا هەیە، هەروەها ئەو شاشەیە لە یاقوت دروستکراوە و دژ بە روشاندنە، بەڵام پێدەچێت لە تاقیکردنەوەدا سەرکەوتو نەبێت.