ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری ژمارەیەک بازرگانی ئەوروپاییەوە بڵاویكردوه‌ته‌وه، عێراق هه‌ر ته‌نێك گه‌نمی له روسیا به بڕی (308) دۆلار‌و (58) سه‌نت و له كهنەداش به بڕی (324) دۆلار‌و (59) سه‌نت کڕیوە.
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، کە عێراق لەڕێی چەند تەندەرێکەوە هەوڵدەدات گەنم لە ئهمهریكاو ئوسترالیا‌و ئۆكرانیاش بکڕێت.
عێراق له‌ساڵی رابردودا، (3) ملیۆن و (200) هه‌زار تۆن گه‌نمی له ناوخۆدا به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام بەپێی راپۆرتەکان، له ئێستاشدا عێراق به یه‌كه‌م وڵات داده‌نرێت له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه ساڵانه بڕێكی زۆر گه‌نم له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده‌ی ناوه‌وه ده‌كات.