لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییەكان و هەروەها بڕی پارەی غەرامەكراوی مانگی 6 بۆ رایی گشتی بڵاودەكاتەوە ,
بەپێی ئامارەكە لە 1-6 تا 31-6-2014 ,لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندا و هەروەها رێگری كردن لە سەرپێچییەكان لیژنەكان (4444) شوێنیان بەسەركردووەتەوە و بەووردی بەدواداچونیان كردووە بۆ جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییەكان و لە كۆی ئەو شوێنانەی كە بەسەركراونەتەوە (292) شوێن بەهۆی وەك پێویست پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و (14) شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەكانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە, بەڵام لەم مانگەدا هیچ شوێنێك رووبەڕووی دادگا نەكراوەتەوە ,
هەروەها بەپێی ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی 6 دا زیاتر لە 5 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنیان لەناو براوە ,
هەروەها بڕی ئەو غەرامانەی كە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەكان كراوە بڕی18 ملیۆن و 775 هەزار دینارە و بەپێی یاساو رێنماییەكانیش ئەو پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.