فەرمانگەی كاروباری یاسایی و لێكۆڵینەوەی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان هێڵی گەرمی داناوە بۆ گەیاندنی هەواڵ و سكاڵای هاوڵاتیان دەربارە گەندەڵی لەهەرێمی كوردستان.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی، مشیر رەشید ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری یاسایی و لێكۆڵینەوە ڕایگەیاندووە، “لەكاتی ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەو ژمارانەی خوارەوە بەمەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەبابەتەكانی گەندەڵی كە لەم ڕێگایەدا بەدەستی دەهێنین”.
ناوبراو وتیشی “هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ناو و زانیارییەكانی تەواو بەنهێنی لای دەستە دەمێنێتەوە”.
هێڵەكانی پەیوەندی:
07510109767 كۆڕەك تیلیكۆم
07714484040 ئاسیاسێڵ
Mil: [email protected]