ڕەوشی ئەمنی عێراق كاریگەری تەواوی كردۆتە سەربوارە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستاندا و لە ئێستاشدا پەیوەندی ئاڵوگۆری دراو لە نێوان شاری سلێمانی و شارەكانی عێراقدا بەتەواوی پەكی كەوتووە.
ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی حەمید عبدووڵا فەرەج لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند” بازاڕی بازرگانی لەكوردستان توشی ڕاوەستابووە بەهۆی بارودۆخی سیاسی عێراق كە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی درا و ئەقاراتكردووە “
وتیشی” بازاڕی فرۆشتن بۆ بازرگانان دابەزینی بەڕێژەی 95% بەخۆیەوە بینیوە و كە ئەمەش زۆر دەگمەنە”
ئەندامەكەی ژوری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەكات، ئاڵوگۆڕی دراو لەنێوان هەرێم و بەغداد زۆربەرتەسك بۆتەوە لەبەر نەمانی سنورەكانی هەرێم و عێراق كە ڕێگەی وشكانی نەماوە تەنها ڕێگە قاچاغەكان نەبێت ،ئەوانەش جێگەی پارێزراونین بۆ ناردنی دراو.
عێراق كەوتۆتە بەر هێرشی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) كە ئەمەش ناسەقامگیری لەناو خاكی عێراق و هەرێم دروستكردووە و تا ئێستاش باری ئەمنی ناجێگیرە.