كلیك بكە و بزانەرۆژی شەممەتۆش موچە وەردەگریت؟

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ ئاگاداری‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌رۆژی‌ شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌كانیان.
ماڵپه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌وه‌ 2014/7/19 ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌ش كردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ حوزه‌یران، وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شه‌ممه‌ پشووی‌ فه‌رمیه‌ به‌ڵام بانكه‌كان و گه‌نجینه‌كان له‌ ده‌وامی‌ ئاسایی‌ خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن به‌ هۆی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌.
ناوی‌ وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان:
ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاسای، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش، وه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ : پلان دانان، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌، ئه‌و قاف و كارو باری‌ ئاینی‌، داد، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كارو باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون، ڕۆشنبیری‌ و لاوان، دارایی‌ و ئابووری‌، سامانه‌ سروشتیه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌سته‌كانی‌: مافی‌ مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی‌، ژینگه‌، له‌گه‌ڵ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ناوچه‌ كوردستانی یه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم و  ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌