وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن شۆفێره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات تاوه‌كو ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆیان دیاریكراوه سه‌ردانی تیمه‌كانی پێدانی كۆبۆن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی كۆبۆنی به‌نزین.
له راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه” ئاگاداری سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی ناو شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك) ده‌كه‌ینه‌وه كه تاوه‌كو ئێستا كۆمبۆنیان وه‌رنه‌گرتووه، پێویسته تاوه‌كو پێش به‌رواری 20 ته‌موزی 2014 سه‌ردانی تیمه‌كانی پێدانی كۆبۆن بكه‌ن”.
هاوكات” ئاگاداری سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی ناو شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك) ده‌كه‌ینه‌وه(قه‌زاوناحییه‌كان)، تاوه‌كو ئێستا كۆمبۆنیان وه‌رنه‌گرتووه، پێویسته تاوه‌كو پێش به‌رواری 25 ته‌موزی 2014 سه‌ردانی تیمه‌كانی پێدانی كۆبۆن بكه‌ن”.