لەبەرامبەر ڕاگرتنی گەشتەكانی گواستنەوەی شتومەك بە فڕۆكە بۆ فڕۆكەخانەكانی كوردستان ،ئامێرە كارەبایەكان بەتایبەت مۆبایل بڕی 7 دۆلار زیادی كردووە سەرۆكی ژوری بازرگانیش دەڵێت لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند” راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەی گواستنەوە لەلایەن عێراقەوە بۆكوردستان كاریگەری زۆریان هەبووە و زیانی بەبازرگانی گەیاندووە”.
وتیشی” حكومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ هەڵوێستێكی نەبووە .
ئاماژەی بەوەشكرد “ئەم كارە بەڕەسمی نەكراوە تەنها قونسوڵیەكان لە عێراق ئاگاداركراونەتەوە لەڕێگەی ئیمێڵەوە بەفەرمی هیچ شتێك بەدەست ئێمە نەگەشتووە”.
سیروان محەمەد رونیشكردەوە، لە ئێستادا لەهەوڵدان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكە تاوەكو دوبارە هاتوچۆكردنی فڕۆكە بارهەڵگرەكان ئاسایی بێتەوە.
سەرۆكی ژوری بازرگانی دەشڵێت :لەبەغداد هەوڵەكان لەلایەن سەرۆكی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانەوە چڕكراوەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە.