٥٠ ملیۆن دۆلار‌ بۆ روبەڕوبونەوەی قه‌یرانی ده‌رمان

له‌گه‌ڵ  قوڵبونه‌وه‌ی‌ كێشه‌و ململانێ سیاسیه‌كان، حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی رۆژ به‌رۆژ  فشاره‌ دارایه‌كانی‌ بۆ سه‌ر هه‌رێم چڕتر ده‌كاته‌وه‌، كشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌ كورده‌كانیش له‌به‌غدا  دۆخه‌كه‌ی‌ گواسته‌وه‌ بۆ قۆناغێكی دیكه‌، كه‌جگه‌ له‌ قه‌یرانی سوته‌مه‌نی‌ و دارای له‌ هه‌رێم، خه‌ریكه‌ بواری‌ ده‌رمانیش ده‌گرێته‌وه‌.
د.رێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگەیاند” ئێستا ئه‌و بره‌ ده‌رمانه‌ی‌ که‌ پێشوتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌نده‌وه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرا راگیراوه‌، به‌شی چه‌ند مانگێكی تر ده‌رمان ماوه‌ تا بۆ هاوڵاتیان دابینی بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئێستا هه‌رێم له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ به‌رنامه‌یه‌ك دابینێت بۆ خۆپاراستن له‌ئه‌گه‌ری‌ دروستبوونی‌ قه‌یرانی ده‌رمان پرۆژه‌یه‌كیان راگه‌یاندوه‌ تا له‌رێگه‌وه‌ ده‌رمان بۆ هه‌رێم دابین بكه‌ن به‌ڵام پێویستیان به‌ بڕی 50 ملیۆن دۆلار ده‌بێت كه‌ حكومه‌ت دابینی بكات.