بەپێی هەواڵێكی سایتی عەرەبییە یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق كە تەنیا بیستو پێنج خولەك بوو نزیكەی (20) ملیۆن دۆلار كەوتووە.
هەر بەپێی هەواڵەكە هەر ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوینەران (10) ملیۆن دینار كە دەكاتە (8500 دۆلار) وەكو مووچەی مانگێك وەرگرتووە، لەگەڵ بڕی (30) ملیۆن دینار (25000 دۆلار) وەكو مووچەی پاسەوانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوینەرانیان وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی هەر ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوینەران بڕی (90) ملیۆن دینار (77000 دۆلار) وەرگرتووە بۆ چاككردنی ئاستی گوزەران.
كۆی ئەو پارەیەی سەرفكراوە نزیكەی (24) ملیار دیناری عێراقییە، كە دەكاتە نزیكەی (20) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.
ئەمە لەكاتێكدایە تائێستا ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق تەنیا دوو كۆبوونەوەی ئەنجامداوەو ماوەیەكی كەمی خایاندووە، تەنانەت تائێستاش دەستەی سەرۆكایەتی هەڵنەبژاردووە.