سایتی سۆن دهکیکهی تورکی بڵاویکردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له 28-ی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ردانێک ده‌گاته ئه‌نقه‌ره و له‌وێ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا کۆده‌بنه‌وه تاوتوێی کێشه‌ی که‌می به‌نزین له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وت (پاڵاوگه‌ی بێجی) له عیراقدا کۆنترۆڵکرد، له‌سه‌ردانه‌که‌یدا نێچیرڤان بارزانی داوای له تورکیا کردووه که به‌نزینی زیاتر بنێرن بۆ هه‌رێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی به ئه‌ردۆغانی وتووه که هه‌رێمی کوردستان له‌م دۆخه‌دا پێویستی به 13- هه‌زار تۆن به‌نزینی رۆژانه هه‌یه که ده‌کاته 480 تانکه‌ری رۆژانه، ئه‌مه له کاتێکدا له ماوه‌ی پێشوودا رۆژانه 9 هه‌زار تۆن به‌نزین به 360 ته‌نکه‌ره‌وه ده‌هاته هه‌رێمه‌وه.
سۆن دهکیکه ده‌شڵێت: “له ئێستادا به‌شێکی زۆری ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که نه‌وتی خاوی هه‌رێمیان ده‌گواسته‌وه ئێستا به‌نزین بۆ هه‌رێم ده‌هێنن”.
له دوێنێ ئێواره‌شه‌وه یه‌که‌م کاروانی ئه‌و تانکه‌ره به‌نزینانه له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان به ڕێکه‌وتوون و به‌مه‌ش ئه‌و هاوکێشه‌یه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه که پێشووتر له عیراقه‌وه به‌نزین ده‌ڕۆیشت بۆ تورکیا به‌ڵام له ئێستادا له تورکیاوه به‌نزین دێت بۆ هه‌رێمی کوردستان.