چەند رۆژێكە دەنگۆی داخستنی مەزرە نێودەوڵەتییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران هەیە، بەڵام بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان ئەوە رەت دەكاتەوە.
حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیانبە تۆڕی میدیایی خەڵكی راگەیاندوە”ئەو دەنگۆیانەی باس لە داخستنی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەكەن، دوورن لەڕاستییەوە، ئاڵوگۆڕو جموجۆڵە بازرگانییەكانی مەرزەكە بەردەوامن، فەرمانبەرانیش لە دەوامدانو، ئیشوكارەكان بە شێوەیەكی ئاسایی دەڕۆن”.
بەهۆی شەڕ و هێرشەكانی چەكدارانی داعشەوە جموجۆڵە بازرگانییەكانی مەرزی پەروێزخان بەڕێژەی (95%) كەمیكردبوو.
بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان دەڵێت “تا ئێستا ئەو كاریگەرییە هەر ماوە و چالاكییەكانی كەمیكردووە”.