حكومەت: پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دەدرێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێش هاتنی جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكەن.




سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش (حوزەیران)ی فەرمانبەران، سەفین دزەیی وتی “تاوەكو پێش جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران خەرج دەكەین”.


ئاماژەی بەوەشكرد، كە مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەدرێت.
 
ز.ر