سه‌رپه‌رشتیاری کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی باشتربه‌ڕێوه‌بردنی کاری بارهه‌ڵگره‌کان له‌مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران.
له‌ئێستادا سنوری ئه‌و مه‌رزه به ڕووبه‌ری (80) هه‌زار مه‌ترچوارجا فراوانکراوه.
(مه‌سعود باپیر) ڕوونیشیکرده‌وه، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا توانیویانه به‌شێوازێکی نوێ ئه‌وسنوره فراوان بکه‌ن، هاوکات پلانیان هه‌یه له‌داهاتوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی دیکه له‌سنوری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بخه‌نه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران وتیشی:”ئه‌و پرۆژانه‌ی که به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆجێبه‌جێکردنی وه‌ک پرۆژه‌ی دانانی (34 بلاجکتۆری سی مه‌تری) له‌گه‌ڵ (184) ڕووناککه‌ره‌وه‌ی کاره‌بایی دوانزه مه‌تری، به‌مه‌به‌ستی ڕووناکردنه‌وه، تا کارمه‌ندان بتوانن کاره‌کانیان به‌شه‌و ڕۆژ له‌سنوره‌که ئه‌نجام بده‌ن “.